مینگوێزا ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەكات
یاریگا-
ئۆسکار مینگوێزا، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا ،پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ هاوڕێكانی و هاندەرانی بارسێلۆنا نارد.
یانە كەتەلۆنییەكە بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند، مینگوێزا پەیوەندی بە ڕیزەکانی سێلتاڤیگۆوە کردووە، بۆ ماوەی 4 ساڵ، و یانە کەتەلۆنییەکە مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی پاراستووە، هەروەها 50%ی فرۆشتنەکەی لە داهاتوودا بۆ بارسێلۆنا دەبێت.
مینگوێزا لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئینستاگرام” نووسیویەتی: “دوای 15 ساڵ دەبێت ماڵئاوایی لەو یانەیە بکەم کە تێیدا گەورە بووم و کردمی بەو کەسەی ئێستا”.
”زۆر سوپاسی هەموو خەڵک و ڕاهێنەران و یاریزانان و ستافی تەکنیکی و هەموو کەسێکی ناو یانەکە دەکەم”.
لە کۆتاییدا وتی: هەروەها سوپاسی ڕاهێنەر ڕۆناڵد کومان دەکەم کە دەرفەتی پێدام خەونەکەم بەدی بهێنم کە لەگەڵ باشترین یاریزانانی جیهان یاری بکەم.