یاریگا-
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد فیل فۆدینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕەزامەندی نیشانداوە بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ ماوەی شەش وەرز.
فۆدینی تەمەن 22 ساڵ دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییە، ئێستاش یەکێکە لەو ئەستێرانەی تیپی یەکەم کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەستێت.
بەپێی رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مانچێستەر سیتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی فۆدین رابگەیەنێت.
وە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە ئینگلیزیەكە گرێبەستێک واژۆ دەکات کە بۆ ماوەی شەش وەرز لە یاریگای ئیتیحاد دەیهێڵێتەوە، هەروەها مووچەی هەفتانەی لە 30 هەزار پاوەندەوە بۆ 225 هەزار پاوەند بەرز دەبێتەوە.
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی فۆدین دەبێتە تاكە یاریزانی لاو لە جیهاندا کە زۆرترین مووچەی پێدەدرێت.