یاریگا–
وڵاتانی ئارجێنتینا، ئۆرۆگوای، شیلی و پاراگوای پێشنیارێکی هاوبەشیان پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، ئالیخاندرۆ دۆمینگێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور دەڵێت، لە ساڵی 2030 ئاهەنگی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی مۆندیال دەگێڕین، پێویستە ئەو پاڵەوانتییە گەورەیە بگەڕێتەوە زێدی خۆی لە ئەمریکای باشوور، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لەو چوار وڵاتە دەکەین کە پێشنیاری میوانداری کردنی پاڵەوانتییەکەیان کردووە.
جامی جیهانی بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 1930 لە کیشوەری ئەمریکای باشوور بە میوانداری ئۆروگوای بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بووە پاڵەوان.