ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: لیڤەرپوول گرێبەستی جۆتای درێژکردەوە

یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی دیێگۆ جۆتای هێرشبەری یانەکەی راگەیاند.
یانە ئینگلیزییەکە زانیارییەکی ئەوتۆی بڵاونەکردووەتەوە سەبارەت بە گۆڕانکاری لە موچە و پاداشتەکانی بەڵام گرێبەستەکە تاوەکو هاوینی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت.
جۆتا لە ٢٠٢٠ لە وۆڵڤەرهامپتنەوە روویکردە لیڤەرپوول و لەوکاتەوە ٣٤ گۆڵی لە ٨٥ یاریدا تۆمارکردووە.