پۆچەتینۆ: ئیمباپێ پاریس بەڕێوە نابات
یاریگا-
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی پاریس دەكات لە هاوینی ئەمساڵدا.
پۆچیتینۆ لە لێدوانەکانیدا کە رۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، وتی: پێموانییە کیلیان مباپێ پرۆژەی نوێ بۆ یانەکە دابنێت، ئەوە پەیوەستە بە ئیدارەی یانەکە و سەرۆکی یانەکە، ئەوان پڕۆژەی نوێی یانەكە دادەنێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی کیلیان بمێنێتەوە، هەروەها منیش هاوڕام لەگەڵیاندا ، چونكە ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان.
هەروەها ووتیشی: هەموو شتێک درەنگ کۆتایی هات لەگەڵ پاریس سانجێرمان، رۆژێک پێش ماوەی ئامادەکاری بكرێت بۆ وەرزی نوێ گرێبەستەکەمان هەڵوەشاندەوە، لەنێوان 3 بۆ 4ی تەمموز، هەروەها ئەستەمە بچمە یانەیەکی تر، چونکە هەموو پرۆژەکان داخراون، بۆیە ئێستا دەبێت خۆم لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێنم و هەمیشە چاوەڕێی ئەوە بكەم كە دێتە ڕێم.
وە سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان لە ئێستادا، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتی: بۆ من میسی باشترینی جیهانە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە، هەروەها ڕوونە کە مباپێ کاندیدە بۆ ئەم پلەیە لە داهاتوودا، هەروەها نەیمار هەیە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان بە ڕای من.