ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی بەرگریکارێکی دیکە دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەی مارک کوکوریا بەرگریکاری چەپی یانەی برایتۆن بێ هیوا بووە و دەیەوێت بۆرنا سۆسا بەرگریکاری کرواتی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

بێن جاکۆبس رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کارگێری ستیزن لە گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە بێ هیوا بووە، بۆیە دەیانەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری یانە ئەڵمانیەکە دەست پێبکەن و ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەکەی بکەن.

مانچێستەر سیتی بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریاندا بۆ گواستنەوەی کوکوریا بەرگریکاری ئیسپانی یانەی برایتۆن، بەڵام یانەکەی داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات.

Back to top button