
یانەی بارسێلۆنا توانیوییەتی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەدەست بهێنێت و دەتوانێت یاریزانە تازەکانی بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ تۆماربکات.
بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکە و بەگوێرەی یاساکانی یاری خاوێن، رێگە نەدەدرا بارسا لە کاتێکدا قەرزارە یاریزانی نوێ تۆماربکات بەڵام ئەمڕۆ خوان لاپۆرتای رایگەیاند ٢٥٪ی ستودیۆی یانەکەیان فرۆشتووە بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و بەوەش لەژێر ئەو بەندەی یاساکە دەرچوون کە رێگەی نەدەدا یاریزانەکانیان تۆماربکەن.
بارسێلۆنا تا ئێستا لەم هاوینەدا، زۆرترین پارەی لەسەر ئاستی ئەورووپا خەرجکردووە و هەریەک لە رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی، جول کوندی، رافینها، کیسێ و کریستیانی گواستۆتەوە ریزەکانی.