ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مان سیتی لە ئەڵمانیا بەدوای جێگرەوەی کوکورێلا دەگەڕێت
یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی هەوڵ بۆ گواستنەوەی رافایل گێرێرۆ دەدات و دەستبەرداری ئامانجە سەرەکییەکەی دەبێت کە مارک کوکورێلای یاریزانی برایتۆن بوو.
گواردیۆلای راهێنەر داوای بەرگریکارێکی باڵی کردووە و ماوەیەکی زۆرە لە گفتوگۆدان لەگەڵ برایتۆن بەڵام سەرەنجام لەسەر نرخەکەی رێکنەکەوتن. ئەمڕۆش رۆژنامەی ئەتلەتیک دەڵێت، مان سیتی رادارەکەی رووکردووەتە ئەڵمانیا و هەوڵی گواستنەوەی رافایل گێرێرۆی یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند دەدات.
گێرێرۆ ناسنامەی پۆرتوگالییە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، تەنها وەرزێک لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ بۆروسیا و ئەمەش ئەرکی ستیزن ئاسانتر دەکات لە گواستنەوەیدا.