یاریگا-
لێدوانەكانی جول كۆندی فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی سێڤییای ئیسپانی و ئێستای یسنەی بارسێلۆنا لە كۆنگرەی ناساندنیدا.
كۆندی گرێبەستێكی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ كرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.
لە كۆنگرەی ناساندنیدا كۆندی ووتی:
– زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم لەلایەن هەمووانەوە مامەڵەیەکی باشم لەگەڵدا کراوە، بەڕاستی بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنم لەگەڵ یانەكەم.
– زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە یانەیەکی گەورەی وەک بارسێلۆناوە کرد.
– ڕاهێنەرەکە دەیویست بێم و ئەوەش بۆ من زۆر گرنگ بوو. داوای لێکردم بەردەوام بم لەوەی کە تا ئێستا لەگەڵ سێڤییا کردوومە.
– راستە دەرفەتی گرێبەستکردنم لەگەڵ چێڵسی بۆ ڕەخسا بەڵام چاوەڕێ بووین تا بزانین بارسێلۆنا دەتوانێت لەگەڵ سێڤییا بگاتە ڕێککەوتن، کە بینیم ئەوە دەكرێت، بارسێلۆنام هەڵبژارد زۆر ڕوون بووم لەو بارەیەوە ، چونكە یانەیەکی گەورەیە، پڕۆژەیەکی گەورەیان هەیە و من هاندەری خولی ئیسپانیم.
– كێبڕكێكردن بۆ من ئاڵنگارییە.