Loading...
ئیتاڵیا

بۆنوچی: برێمەر جێگرەوەیەکی گونجاو بوو بۆ دی لیخت

Yariga App

لیۆناردۆ بۆنووچی گەشبینی و خۆشحاڵە بە گرێبەستە تازەکانی یوڤێنتۆس بۆ وەرزی نوێ.

ئەستێرە مێژووییەکەی بیانکۆنێری بۆ کەناڵی یۆڤی لە تویچ بەمجۆرە باسی گرێبەستە تازەکان و ئامادەکارییەکانی کرد بۆ وەرزی نوێ

کەشێکی زۆر ئەرێنی لە ئارادایە، یاریزانە تازەکان خۆشی و ئارەزووییەکی زیاتریان هێناوەتە تیمەکە، خۆشمان ئاستی مەشق و خۆماندووکردنمان بەرزترکردووەتەوە. ئێمە بەختەوەرین دوو یاریزانی گەورەی وەکو پۆگبا و دی ماریا، هاتوونەتە ریزەکانمان. پۆگبا شارازای ئێرەیە و دی ماریاش یاریزانێکی پاڵەوان و براوەیە

سەبارەت بە رۆیشتنی دی لیخت  و هاتنی گلیسن برێمەریش وتی ”

دوای رۆیشتنی دی لیخت، برێمەر  باشترین جێگرەوەبوو بۆ ئەو و خۆشحاڵانەش ئەوە روویدا. ئەو تایبەتمەندی گەورە و بەهای زۆری هەیە بۆ یانەکەمان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا یۆڤی ٠-٢ دۆڕا بە ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا.

Back to top button