ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی باس لە گەڕانەوەی میسی دەكات بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە کە هیوادارە لیۆنێل میسی هاوتیمی پێشووی و ئەستێرەی ئێستای یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگەڕێتەوە ریزەکانی بلاوگرانا.

چاڤی لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پێش یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر نیویۆرک رێدبوڵز ووتی: هیوادارم کاتەکانی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی نەهاتبێت.

هەروەها وتیشی: پێموایە میسی شایەنی هەلی دووەمە، هیوادارم بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەكە ، ئەگەر پرسیارەکە ئەوەیە: كە ئایا من دەمەوێت میسی بگەڕێتەوە یان نا؟ ئەوا وەڵامەکە بە دڵنیایەوە بەڵێیە.

لە کۆتاییدا وتی: گەڕانەوەی میسی بیرۆکەی داهاتووی یانەكەیە، بەڵام بۆ ئەم وەرزە نا.

میسی لە هاوینی رابردوودا بە گواستنەوەیەكی خۆڕایی پەیوەندی بە  پاریس سان جێرمانەوە كرد، دوای ئەوەی ئیدارەی بارسێلۆنا نەیتوانی گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە یانەكە كردبوو.

گرێبەستی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button