ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا وردەكاری گرێبەستەكەی كۆندی ڕاگەیاند

یاریگا-

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و سێڤییا لەسەر گواستنەوەی جول كۆندی گەشتنە رێككەوتن و رۆژی دووشەممەی داهاتووش ئەو یاریزانە فەرەنسییە پێشكەشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكرێت.

دوای ڕكابەریەكی بەهێز لەگەڵ چێڵسی بە مەبەستی گواستنەوەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە ، لە كۆتاییدا یانە كەتەلۆنییەكە سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی تواناكانی كۆندی.

یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دووپاتی کردەوە کە کۆندی گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ 5 وەرزی داهاتوو واژۆ دەکات، هەروەها بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یەك ملیار یۆرۆ دەبێت.

كۆندی بە سەركەوتوی پشكنینە پزیشكیەكانی لە بارسێلۆنا تێپەڕاند و لە هۆڵی وەرزشی ڕاهێنانی ئەنجامدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button