یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە پێشەنگی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریسدا دێت بۆ یاریەكەیان بەرامبەر نانت.
وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی نانت ببێتەوە ، لە یاری سوپەری فەڕەنسادا.
بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەكانیەوە كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكە ناوی لە نێو لیستەكەدا نیە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس:
كەیلۆر ناڤاس، جیجی دۆناروما، سێرجیۆ ریکۆ، ئەشرەف حەکیمی، پرێسناڵ کیمپیمبێ، سێرجیۆ رامۆس، مارکوینۆس، مارکۆ ڤێراتی، لیاندرۆ پارێدێس، خوان بێرنات، دانیلۆ پێرێرا، ڤیتینا، پابلۆ سارابیا، ئابدۆ دیالۆ، نونۆ مێندێس، نۆردی موکێلێ، ئیدریسا کالیموندۆ، وارن زایر ئیمری، ماورۆ ئیکاردی، نەیمار، لیۆنێل مێسی.