ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: فولهام گواستنەوەی ئێمباپوی راگەیاند
یانەی فولهامی ئینگلیزی گواستنەوەی کێڤن ئێمباپوی بەرگریکاری باڵی وۆڵڤسبۆرگی راگەیاند.
ئێمباپو واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد کە تا هاوینی ٢٠٢٥ بە فولهامەوە دەیبەستێتەوە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی چوارەمیش.
ئێمابو هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرایە و پاش راگەیاندنی گواستنەوەکە وتی “دڵخۆشم لێرەم لە یانەی فولهام و ئێستا کاتی ئەوەیە سەرنج بخەمە سەر ئامانجەکانی خۆم و یانەکە و یارمەتییان بدەم سەرکەوتووبن. هەنگاوی یەکەم مسۆگەرکردنی مانەوەیە لە پریمەرلیگ و پاشان رەنگە ئامانجمان گەیشتن بێت بە یەکێک لە ١٠ پلەکەی سەرەوە”.
فولهام وەرزی رابردوو بە ئەستەم توانی خۆی لە دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا بپارێزێت.