خوولهکانی دیکە
ئەجاکس نرخی ئەستێرەیەکی بەرزدەکاتەوە بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ

یاریگا-یانەی ئەجاکس ئەمستەردام ئامادەنیە دەستبەرداری ئەنتۆنی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکەی ببێت.
هێرشبەرە نێودەوڵەتییەکە لە لیستی خوازراوانی مانچێستەریونایتد و چەند یانەیەکی دیکەدایە ، بەڵام ئەمڕۆ ئەلفرێد شرودەری راهێنەری ئەجاکس وتی : ئەنتۆنی دڵخۆشە لە یانەکەمان و بە باشی مەشقەکانی ئەنجام دەدات بیر لە فرۆشتنی ناکەینەوە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکانیش دەڵێن، ئەجاکس نرخی ئەو یاریزانەی بەرزکردووەتەوە بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ئەمەش وەک هەوڵێک تاوەکو لە ئێستادا نەیفرۆشن و لە یانەکە بمێنێتەوە بە تایبەت پاش رۆیشتنی سیباستیان هاڵەڕ.