Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی دوو هێرشبەر دەکاتە ئامانج وەک جێگرەوەی مۆراتا

Yariga App

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس پێویستی بە هێرشبەرێکی دیکەیە و لە پریمەرلیگ بەدوای جێگرەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا دەگەڕێت.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە دوای بەسەربردنی دوو وەرز بە خواستن لە ئیتاڵیا، دەگەڕێتەوە ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئەمەش پاش ئەوەی یۆڤی ئامادەنەبوو نزیکەی ٣٠ ملیۆن پاوەند بدات بۆ ئەوەی بەیەکجاری بیگوازێتەوە و ئەتڵەتیکۆش لەو نرخە نەهاتە خوار.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، یۆڤی پێویستیبە جێگرەوەیەکە و هەریەک لە تیمۆ ڤێرنەر لە چێڵسی و ئەنتۆنی مارسیاڵ لە مانچێستەریونایتد خوازراون لەو یانەیە.

ڤێرنەر بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ توخێلی راهێنەری چێڵسی تێکچووە، هەربۆیە هەواڵی ئەوە هەیە بلوز هەوڵی فرۆشتنی بدات. مارسیاڵیش لە گواستنەوەی زستانە نزیک بوو لەوەی رووبکاتە یۆڤی بەڵام سەرەنجام بە خواستن چووە سیڤیلیا.

Back to top button