Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

توتۆ: ئەگەری مانەوەی مێرتێنس لە ئارادایە

Yariga App

دەنگۆی ئەوە هەیە درایس مێرتێنسی ئەستێرەی مێژوویی ناپۆلی لە یانەکە بمێنێتەوە سەرەڕای ماڵئاواییکردن.

ناپۆلی بەفەرمی ماڵئاوایی لە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان کرد و باسەکە کۆتایی هاتبوو، بەڵام ئەمڕۆ توتۆ سپۆرت دەڵێت تا ئێستا  ئەو یاریزانە لە دەرەوەی ئیتاڵیا هیچ خوازیارێکی نیە و خۆیشی نایەوێت یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە بکات.

یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە، ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بمێنێتەوە ناوبراو بە مەرجەکانی یانەکە رازی ببێت و بمێنێتەوە.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە داوای ٤ ملیۆن یۆرۆی کردبوو وەکوو موچە بەڵام ناپۆلی تەنها ٢.٤ ملیۆنی پێشکەش کردبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و بڕیاری رۆیشتن بدات.

Back to top button