ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ئەمڕۆ بارسێلۆنا یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە

یاریگا–
ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی جولیس کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییا دەدات و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ گواستنەوەکە کۆتایی بێت.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە ئاشکرای کردووە، کارگێری بارسا گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانە ئەندەلوسیەکە و ئەمڕۆ بەرگریکارە فەرەنسیەکە بەفەرمی پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.
رۆمێرۆ باسی لە ووردەکاری تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە بارسێلۆنا نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کوندێ خەرج بکات.



