ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەمڕۆ لەگەڵ یانەکەی کۆدەبێتەوە و داوای جیابونەوە دەکات.
مانۆ ساینز لە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکی گەشتەکەی دۆن بۆ مانچێستەر ئەوەیە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە بەرپرسانی یانەکە بڵێت نیازی جێهێشتنی یانەکەی هەیە و نایەوێت لەگەڵیان بەردەوام بێت.
خۆرخی مێندز نەرێوەبەری کارەکانیشی یاوەری رۆناڵدۆ دەکات و هەوڵدەدەن مانچستەر یونایتد رازی بکەن بۆ ئاسانکاری لە دەستبەرداربوونی.