بازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
پاریس جەنگی موکیێڵی یەکلاکردەوە

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان سەرکەوتووبووە لە گواستنەوەی نۆردی موکیێڵ بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.
موکیێڵ ناسنامەی فەڕەنسییە و وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی نیشاندا و دەتوانێت لە بەرگری باڵی راست هەروەها دڵی بەرگری یاری بکات.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ هەر ئەم هەفتەیە ناوبراو وەک یاریزانی نوێی پاریس دەناسێندرێت و تەنها واژۆکردنی گرێبەستەکە ماوە. و فرانس ٢٤یش دەڵێت هۆکاری کڕینەکەی بۆ ئەوەیە وەکو دڵی بەرگری یاری بکات لە پێکهاتەی سێ بەرگریکاری کە دڵخوازی گاڵتێی راهێنەری تازەی پاریسە.
ماوەی رێککەوتنەکەی پاریس و موکیێڵ تاوەکو هاوینی ٢٠٢٧ دەبێت و بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان نرخی نزیکەی ١٣ ملیۆن پاوەند بووە.