Loading...
ئیتاڵیا

ئۆزیمن: دوو یاریزان نموونەی باڵامن

Yariga App

ڤیکتۆر ئۆزیمن گۆڵکاری یانەی ناپۆلی ئاشکرایکرد، دوو هێرشبەری پریمەرلیگ نموونەی باڵای ئەون.

هێرشبەرە نێجیریییەکە لەوکاتەوەی روویکردە ناپلس ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و ئەم وەرزەش چاوەڕوانی زۆری لێدەکرێت. ناوبراو بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت وتی “ئەزموونی تاڵم زۆر بووە و بەشێکیان کێشەی تایبەت بوون بەڵام ناپۆلی هەمووکات نزیک بووە لە منەوە و لەبەر ئەوەشە لێرەم، دڵخۆشم لەم شارە جوانە و یانە گەورەیە.

ناوبراو پرسیاری باشترین هێرشبەرەکانی خولی ئیتاڵی و ئێستا و جیهانی لێکرا و وتی “لە ئیتاڵیا، ئیمۆبیل دڵخوازترین هێرشبەری منە، ڤلاهۆڤیجیش زۆر بەهێزە و لوکاکۆش گەڕاوەتەوە، پاشان لاوتارۆ هەیە . لیاوی میلانیش زۆر خێرایە بەڵام من خێراترم. درۆگبا نموونەی باڵای منە لەنێو هێرشبەرانی مێژوو، لەوانەی ئەمڕۆی جیهانیش هاری کەین  زۆری لێوە فێربووم”.

 

Back to top button