ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید هێرشبەرێکی لاوی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت ئیکەر براڤۆ هێرشبەری لاوی ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رامۆن ئالڤارێزی رۆژنامەنوسی ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، شاهانەکان بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە دەکەنەوە و، ئەوان لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە لە ماریانۆ دیازی هێرشبەرەکەیان گونجاوترە.

براڤۆی 17 ساڵ لە تیپی خوار 19 ساڵی بایەر لیڤەرکۆزن یاری دەکات و پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی بارسێلۆنایە.

Back to top button