Loading...
ئینگلتەرا

هالاند بۆ گریلیش: پێویستە باشتر یاری بکەیت

Yariga App

ئێرلینگ هالاند بە راشکاوانە باس لەوە دەکات جاک گریلیشی هاوتیمی پێویستە باشتر یاری بکات.

هالاند هاوینی ئەمساڵ لە دۆرتموندەوە گوێزرایەوە مان سیتی و دوێنێش یەکەم گۆڵی خۆی بەرامبەر بایەرن میونشن تۆمارکرد. پاش یارییەکە هێرشبەرە نەرویژییەکە باسی گریلیشی کرد و وتی “ئەو یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام پێویستە باشتر یاری بکات، بەهەمان شێوە خۆشم پێویستە باشتر بم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەشێکی خۆش لە یاریدا دەخوڵقێنێت و حەزم بەوەیە پێکەوە یاری بکەین”.

هالاند باسی بردنەوەی کرد لە بایەرن و وتی “لەگەڵ دۆرتموند حەوت یاری دوای یەک نەمانتوانی لە بایەرن ببەینەوە هەستێکی خۆشە ئەمڕۆ لە کۆتاییدا توانیم لێیان ببەمەوە”.

یارییەکە بەو تاکە گۆڵەی هالاند کۆتایی هات.

Back to top button