ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
کۆنتی: بایەرن بێ رێزیمان بەرامبەر دەکەن

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی توڕەیە لە لێدوانێکی نەیجڵسمانی راهێنەری بایەرن میونشن لەسەر هاری کەین.
سەرەتای ئەم هەفتە ئۆلیڤەرکان ی بەڕێوبەری بایەرن وتبووی خەون بە گواستنەوەی کەین دەبینن، پاشانیش جولیان نەیجڵسمانی راهێنەر ئاشکرایکرد کە هەوڵی بۆ دەدەن. ئەم پرسەش رووبەرووی کۆنتی راهێنەر کرایەوە و وتی “گوێم لە قسەکانیان نەبووە بەڵام ئەمە بێ رێزییە ئەوان دەیکەن، من وەک خۆ ئامادەنیم باسی یاریزانانی تیمێکی دیکە بکەم، ناشزانم ئەمە بۆ روویداوە لە کاتێکە هەڵوێستی یانەکە زۆر روونە و نامانەوێت کەین بفرۆشین”.
بایەرن بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی، کە لە ژێر فشارەکانی ئەو یاریزانەدا بە ناچاری بەرامبەر بە ٤٢.٥ ملیۆن پاوەند فرۆشرا بە بارسێلۆنا.