یاریگا-
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی شوێنگرەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەی دەستنیشانكرد.
پێش تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بە وەرزێك لیڤاندۆڤسكی ڕیزەكانی بایرن میونشنی بەرەو بارسێلۆنا جێهێشت.
بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بایرن میونشن لەگەڵ ڕینی فەڕەنسی گەشتوەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی ماتیس تێل هێرشبەری یانەكە.
چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە تا ساڵی 2027 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ و 8 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە بایرنەوە بكات.