Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بلوز بیر لە فرۆشتنی ڤێرنەر دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی چێڵسی تاوتوێی فرۆشتنی یەکجارەکی تیمۆ ڤێرنەر دەکات.

هێرشبەرە ئەڵمانییەکە بووە هۆکاری توڕەبوونی یانەکەی پاش ئەوەی وتی رازی نیە لە خولەکەکانی یاریکردنی لە یانەکە و رەنگە هاوینی ئەمساڵ رووبکاتە یانەیەکی دیکە.

پاش ئەو لێدوانە،  تۆڕی سکای ئەڵمانیا دەڵێت پەیوەندی نێوان ڤێرنەر و تۆماس توخێلی راهێنەر تێکچووە و گەیشتووەتە ئەوەی راهێنەرەکە داوای فرۆشتنی کردووە.

ڤێرنەر بە ٥٠ ملیۆن پاوەند روویکردە چێڵسی بەڵام هاوشێوەی زۆرێک لە هێرشبەرە سەرە ڕمەکانی دیکەی ئەو یانەیە، نەیتوانیووە ئاستێکی جێگیر نیشان بدات و لە ٨٩ یاری تەنها ٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە.

Back to top button