ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی لاورێنتیس: بارسا پارەی کۆلیبالی پێ نەبوو

Yariga App

ئاورێلین دی لاورێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەڵێت بارسێلۆنا بەر لە چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی کالیدۆ کۆلیبالیان داوە بەڵام پارەکەیان پێ نەبووە.

کۆلیبالی سەرەنجام چووە چێڵسی و بارساش هەوڵی هێنانی بەرگریکارێکی دیکە دەدات، بەڵام سەرۆکەکەی ناپۆلی بۆ رادیۆی کیس کیس ناپۆلی دەڵێت بەرگریکارەکەی پێشوویان ئامانجی ئەوان بووە و وتی “رێگەم دا کۆلیبالی بڕوات چونکە داوای لێکردم ئەو کارە بکەم، بارسا هاتنە پێش بەڵام پارەیان پێنەبوو وتییان قەرزارین و پاشان ئەوان چێڵسی هاتن، هەموو هاوڵێکم دا کە ئەو بهێڵمەوە و ئامادەبووم موچەکەی بۆ شەش ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزبکەمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا  ئەگەر یاریزانێک ئەزموونێکی نوێی بوێت لە یانەیەکی گەورە و لە بەهێزترین خولی جیهان دەبێت تەنها بیر لەوە بکەیتەوە کە خزمەتی تۆی کردووە و دەبێت هاوکاری بیت نەک رێگەی لێبگریت”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button