کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان پێش جامی جیهانی پیاوان کەوت لەژمارەی بینەردا!

یاریگا-بەدەر لە چاوەڕوانییەکان جامی جیهانی ئافرەتانی ٢٠١٩ لە فەڕەنسا بەجیاوازییەکی زۆر پێش جامی جیهانی پیاوانی پارساڵ کەوت لەرووی ژمارەی بینەرەوە لە یاری کۆتاییدا.
لەگەڵ ئەوەی تۆپی پێی ئافرەتان هەمیشە وەها سەیردەکرێت کە وەک پێویست گرنگی پێنادرێت بەڵام ئامارە فەرمییەکان رایانگەیاند سەیرکردن یاریی کۆتایی ئافرەتان لە نێوان ئەمریکا و هۆڵەندا ١٤.٣ ملیۆن بینەری هەبووە لەرێگەی تیڤییەوە بە رێژەی ١٠٪ی تەواوی ئەو ماڵانەی خاوەنی تیڤین. ئەمە لە کاتێکدا یاری کۆتایی نێوان فەڕەنسا و کرواتیا پارساڵ ١١.٤ ملیۆن بینەری هەبوو لەرێگەی تیڤییەوە بە رێژەی٨.٣٪ی تەواوی ئەو ماڵانەی تیڤییان هەیە.
لە هەشتەمین زنجیرەی جامی جیهانی ئافرەتاندا جیاوازییەکی زۆر بەدیکرا لەرووی ئاستی هەڵبژاردەکان و هەروەها راکێشانی هاندەر و بینەر، سەرەنجامیش ئەمریکا بە شایستەیی جامەکەی بەدەستهێنا.