Loading...
یاریگا

لە ئەمریکا گەورەترین کێشە رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەتەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چەند رۆژێکە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو گەشتی ئەمریکای کردووە، بەڵام تووشی کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە.

کەناڵی Tv3 ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا، یاریزانانی بلاوگرانا تووشی کێشەیەکی گەورە بوون و بەم هۆیەوە نەیانتوانیوە لە دەرەوە راهێنان بکەن و، بە ناچاری لە هۆڵی داخراو بەردەوامی بە راهێنانەکانیانداوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لەو شارەی ئەمریکا لە نێوان 43 بۆ 47 پلە بووە.

Back to top button