ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: زینچینکۆ بۆ ئارسناڵ

یاریگا-میکێل ئارتێتا رایگەیاند ئۆلیکس زینچینکۆی بەرگریکاری مان سیتی، پەیوەندییان پێودەکات.
زینچینکۆ لە کەمپی ئارسناڵ دەرکەوت بە بێ ئەوەی هێشتا بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەندرێت، ئەمەش رووبەرووی ئارتێتای راهێنەر کرایەوە، ئەویش وتی “وەک دەبینن ئەو لە ئێستاوە لەگەڵمانەوە بەڵام تەنیا چەند کارێکی مامەڵەکەی ماوە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ئێستا ئەومان هەیە. زۆر باش دەیناسم و کەسێکی نمونەیی و یاریزانێکی زۆر باشە”.
پێشتر ئارتێتا لەگەڵ زینچینکۆ کاری کردووە، ئەوکاتەی یاریدەدەری پیپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی.