عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ چەندین گرێبەست بۆ وەرزی نوێ ڕادەگەیەنێت

دوێنێ شەو لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەی زاخۆ و چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەکە، چەند گرێبەستێکیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق ڕاگەیاند.

زاخۆ دوای دیاریکردنی هەمزە هادی بە ڕاهێنەری یانەکە، دوێنێ چەند گرێبەستێکی تازەیان ڕاگەیاند کە بریتین لە ( زوڵفەقارعاید) کە لە هێلی هێرشبەر یاری دەکات و لە پێشووتردا یاری بۆ یانەکانی نەجەف و نەفت یاری کردووە، هەروەها ( عەلی سەلمان ) کە یاریزانی هێرشبەرە و پێشووتر بۆ یانەکانی هەولێر و دیوانیە یاری کردووە، ( نیهاد عەلی ) لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات و پارساڵ یاریزانی یانەی کەربەلا بوو، ( حەسەن هادی ) لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات و یاری بۆ نەفتی وەسەت و نەورۆز کردووە، ( ئەبوبەکر وائل) گۆڵپارێزی پارساڵی یانەی سامەڕڕا بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرا، دوایین گرێبەستی دوێنێ ( عەلی حەسەن ) یاریزانی هێلی بەرگری یە و یاری بۆ یانەکانی زەوڕا و سناعات کارەبایی کردووە.

سەرۆکی یانەی زاخۆ ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا بۆندی چەند یاریزانێکی پیشەگەر ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی باش و گونجاو بۆ خولی نایابی عێڕاق پێکبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button