
یاریگا-یانەی ئینتەر مەیامی بە خاوەندارێتی دەیڤد بێکهام لەژێر رەخنەدایە بە هۆکاری ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، یاری بە رۆمیۆی کوڕی بێکهام و و هارڤی کوڕی فیڵ نیڤڵی راهێنەر کردووە لە کاتێکدا شایستە نەبوون.
هیچ کامێک لەو دوو یاریزانە هەرگیز بۆ چرکەیەک بەشدارییان لە یارییەکانی خولی سوپەری ئەمریکی نەکردووە، کەچی رۆمیۆ و هارڤی هەردووکیان لە یاری ئینتەر مەیامی بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداربوون بوون، سەرەنجام ئەو یانەیە بە ئاستێکی ئابڕووبەرانەوە دەرکەوت و ٦-٠ دۆڕان.
هارڤی لە سەرەتای نیوەی دووهەم هاتە ناوەوە و رۆمیۆش تەنها پێنج خولەکی کۆتایی بەڵام ئەمە لە رەخنەکانی کەمنەکردەوە. فیڵ نیڤڵی راهێنەریش دوای یارییەکە رەتیکردەوە بنەماڵەکانیان رۆڵیان هەبووبێت و وتی “زۆر شانازی بە هەردووکیانەوە دەکەم و بە شایستەیی لەنێو یاریگاب وون، هەردووکیان باش دەرکەوتن و زۆر شت فێربوین لەم یارییەوە. ئێمە بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان یاریمان کرد و لە هەردوو نیوەکەدا بە دوو تیمی جیاوازی زۆر باشەوە هاتنە نێو یاریگا، ئەتوانم بڵێم بۆ ئێمە تەنها ئەوەندە گرنگ بوو کە چێژ لە یارییەکە ببینین نەک ئەنجام”.