
یاریگا–
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بەشداری ئامادەکارییەکانی یانەکەی نەکرد.
ماڵپەری فەرمی شازادەکان بڵاویکردەوە هێرشبەری بڕازیلی یانەکەیان بێ ئەوەی پرسی هیچ کەسێک بکات، ئامادەی یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی نەبوو، بۆیە بریارە لە رۆژانی داهاتوو لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
نێیمار ماوەیەکە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆما دەکات و بەم هۆیەوە ئامادەنیە پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکاتەوە.