ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەرگریکارێک گەیشتە رێککەوتن
دەبێتە شوێنگرەوەی زینچینکۆ
یاریگا–
مارک کوکوریا، بەرگریکاری چەپی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە ئیسپانیەکە نزیکە لە گواستنەوە بۆ ریزەکانی ستیزن و هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەکە رێکەوتوون و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە تیپەکەی پێپ گواردیۆلاوە بکات.
یانە ئینگلیزیەکە کوکورین وەکو شوێنگرەوەی زینچینکۆ دگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە ئەو یاریزانە بڕیاریداوە پەیوەندی بە ئارسێناڵ بکات.