کوردستان

دوای پاڵەوان بوونی یانەکەی ڕاهێنەرێکی تریش وازی لە ئەرکەکەی هێنا

لە ماوەیەکی کەمدا هەر دوو ڕاهێنەری پاڵەوانی خولی کوردستان و جامی کوردستان وازیان لە ئەرکە کە یان هێنا، چەند ڕۆژێك لە مەوبەر ( ڕزگارعەلی) دوای بە دەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی کوردستان بە فەرمی دەستی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سیروانی نوێ هەڵگرت، ئەمجارەش ڕاهێنەر ( سەمەد جەوهەر ) دوای بە دەست هێنانی ناسناوی جامی کوردستان بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆی و یانەی برایەتی کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا لەگەڵ یانەکە.

سەمەد جەوهەر لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەی لەگەڵ یانەی برایەتی ووتی ( ئێمە بۆ یەکەمجار و بە کۆمەڵێك یاریزانی لاو توانیمان جامی کوردستان بۆ یانەکە بە دەست بهێنین، هەر چەندە گرێبەستی من لەگەڵ یانەکە تەنیا مانەوەی برایەتی بوو لە ڕیزی نایاب، ئێمە تیپەکەمان هێشتەوە و ناسناوێکی گرینگیشمان بە دەستهێنا، بەڵام بەداخەوە کاردانەوەی کارگێڕی دوای ئەم دەستکەوتە گرینگە هەم بۆ من و چ بۆ یاریزانەکان وەك پێویست نەبوو، ئەو بەرنامە و پلانەی ئەوانیش دایان ناوە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئێمە ناگونجێت، بۆیە بڕیارمدا گرێبەستەکەم نوێ نەکەمەوە و هیوای سەرکەوتنیش بۆ یانەکە دەخوازم لە داهاتوو)

سەمەد جەوهەر لە وەرزی 2007 ناسناوی هەڵبژاردەی پارێزگان لە ئاستی تازەپێگەیشتووان و هەروەها وەرزی 2010 _ 2011 ناسناوی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی هەندرێن و وەرزی ڕابردووش ناسناوی جامی کوردستانی بۆ یانەی برایەتی بە دەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button