ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
کاڤانی نزیکە لە زەردپۆشەکانی لالیگا

یاریگا-ئێدینسن کاڤانی گەیشووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی.
کاڤانی لە ئێستادا بێ یانەیە پاش نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن مانچێستەریونایتد و بە گوتەی مارکا ئەو یاریزانە زۆر نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ڤیاریاڵەوە بکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیاریاڵ دەیەوێت پاکۆ ئەلکاسەر بفرۆشێت بۆ جێکردنەوەی کاڤانی و یانەی سێلتاڤیگۆش لەسەر هێڵە بۆ کڕینی پاکۆ.
هێرشبەرە ئۆرۆگواییە ٣٥ ساڵەکە، یاری بۆ یانەکانی پالێرمۆ، ناپۆلی، پاریس سان جێرمان و مانچێستەر یونایتد ئەنجامداوە و خاوەنی ١٣٨ یاری نێودەوڵەتی و ٥٨ گۆڵە بۆ وڵاتەکەی.