Loading...
ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ناتوانێت یاری بە یاریزانە نوێیەکانی بکات

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا چوار یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ناویان لە لالیگا تۆمار بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا کێشەی دارایی زۆریان بەهۆی قەرزە کەلەکەبونیان هەیە، بۆیە رێگەیان پێنەدراوە تاوەکو ئێستا ناوی یاریزانە نوێیەکان لە ئەنجومەنی لالیگا تۆمار بکەن، هەرچەندە ئەوان لە رێگەی فرۆشتنی بەشێک لە مافی پەخشی یارییەکانی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە و نیوەی ئەو داهاتەشیان لە گواستنەوەی رافینها و لێڤاندۆڤسکی خەرجکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت لە رێگەی چەند پرۆژەیەکی دیکەوە داهاتی زیاتر بەدەست بێنن، دواتر رەزامەندی ئەنجومەنی لالیگا وەردەگرن بۆ تۆمار کردنی ناوی یاریزانە نوێیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button