ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
تۆتنهام گرێبەستێک بۆ دیپای دەنێرێت
یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرس گرێبەستێکی فەرمی بۆ بارسێلۆنا ناردووە لەپێناو گواستنەوەی مەمفیس دیپای.
مانەوەی دێمبێلێ و هاتنی رافینها و لێڤاندۆڤێسکی ، دەرفەتی یاریکردنی هێرشبەرە هۆڵەندییەکەی ئەستەم کردووە و یانەکەش چاوی لە فرۆشتنییەتی.
ئەمڕۆش راگەیەندرا لەسەر داوای کۆنتی راهێنەر، تۆتنهام گرێبەستێکی بە بڕی ١٧ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە بۆ ئەو یاریزانە.
لەباری رازیبوونی بارسا بەم ئۆفەرە، دیپای دەبێتە شەشەم یاریزانی نوێی تۆتنهام لە دوای، یڤێس بیسۆما، فرەیژەر فۆرستەر، ئیڤان پێریسیچ، کلیمین لانگلێ، ریچارلیسۆن و هەروەها دید سپێنس یش نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە.