ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ووردەکاری گرێبەستەکەی ئیبرا بۆ وەرزی داهاتوو

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ وەرزێکی دیکە لە ئەیسی میلان دەمێنێتەوە.
ناوبراو مانگی ١٠ تەمەنی دەبێتە ٤١ ساڵ بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هایونی ٢٠٢٣ نوێ بکرێتەوە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، موچەی ئیبرا ١ تاوەکو ١.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە لەگەڵ بڕە پارەیەکی زیاتر لە گۆڕانکاری بەپێی ئاست و ئەنجام.
ئیبرا زۆربەی وەرزی رابردووی بە پێکان بەسەربرد و ئەم وەرزەش بەهۆی نەشتەرگەری بەلانیکەم تاوەکو مانگی ١١ ناگەڕێتەوە.