Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆسیداد لە کوبۆ نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ریاڵ سۆسیداد نزیکە  لە گواستنەوەی تاکیفوسا کوبۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید.

بەگوێرەی مارکا، ریاڵ مەدرید ویستوویەتی هێرشبەرە ژاپۆنییەکە بە خواستن بداتە سۆسیداد بەڵام ئەوان ئەوەیان رەتکردووەتەوە و مەدریدیش ئێستا رازی بووە بەیەکجاری بیفرۆشێت.

هەرچەندە بڕە پارەی گواستنەوەکە ئاشکرانەکراوە بەڵام سەرچاوەکە دەڵێت، سۆسیداد هەمان ئەو موچەیەی پێدەدات کە ئێستا لە ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت و گرێبەستەکەشی بۆ پێنج وەرز دەبێت.

شێوازی یاریکردنی هێرشبەرانەی سۆسیداد و بەشداریکردنیان لە یۆرۆلیگ هۆکاری رازیبوونی رۆیشتنی ئەو یاریزانەیە بۆ یانە ئیسپانییەکە.

Back to top button