Loading...
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەقیر بۆ میلان نمایش دەکرێت

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان ئاگاداردەکرێتەوە کەوا دەتوانن نەبیل فەقیری ئەستێرەی ریاڵ بیتس بگوازنەوە ئەگەر بیانەوێت.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، لایەنە نێوەندگیرەکان بە میلانیان راگەیاندووە دەتوانن نەبیلی ٢٨ ساڵیان بۆ بگوازنەوە و ئاگاداری ئەوەن یانەکە بەدوای یاریزانێک دەگەڕێت لەو پێگەیەدا.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بیتس نرخی ئەو یاریزانەی بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و ئەمەش زیاترە لەو پارەیەی میلان ئامادەیە تێیدا خەرج بکات.

نەبیل بەشێکی گرنگی پلانەکانی  بیتسە بەڵام دەیەوێت لە یانەیەکی دیارتر یاری بکات چونکە چاوی لە بانگهێشتکردنەکە بۆ جامی جیهانی.

Back to top button