خووله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ دەبێتە شوێنگرەوەی لێڤاندۆڤسکی

Yariga App

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەکو شوێنگرەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

تۆڕی هەواالی ESPN بڵاویکردەوە باڤارییەکان رازی بوونە دەستبەرداری گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەیان بن و، ئەوان لەو بڕوایەدان گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکە باشترین بژاردەیە بۆ شوێنگرەوەی گۆڵکارەکەیان، بۆیە پێشبینی دەکرێت یانە ئەڵمانیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دۆن دەست پێ بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر چەند بەرپرسێکی بایرن گواستنەوەی رۆناڵدۆیان رەتکردووەتەوە، بەڵام ئەوان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی بژاردەی باشتریان لەو یاریزانە پۆرتوگاڵیە دەست ناکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button