کوردستان

باشترین ڕاهێنەری کوردستان بە یەکجاری وازی لە کارەکەی هێنا

دوای ساڵانێکی زۆر لە کاری ڕاهێنەرایەتی و بە دیاریکراوی سەرپەرشتیکردنی یانەی سیروانی نوێ، دوێنێ ئێوارە ( ڕزگارعەلی) بە فەرمی وازی لە کاری ڕاهێنەرایەتی هێنا.

ڕزگارعەلی دەستی هەبووە لە پێگەیاندنی چەندین یاریزان و ڕاهێنەرایەتی بەشێك لە یانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە و ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بوارەکەی خۆی دەکات، دوێنێ ئێوارە لە بڕیارێکی فەرمی تایبەتدا بەخۆیدا ڕایگەیاند کە چیتر کاری ڕاهێنەرایەتی ناکات و بەفەرمی دەستبەرداری ئەم بوارە دەبێت، بەڵام ڕەنگە هەر لە یانەی سیروانی نوێ بمێنێتەوە بە وەرگرتنی ئەرکی تر کە لە داهاتوو دیاری دەکرێت.

ڕاهێنەری ناوبراو دوای بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی کوردستان بۆ یانەی سیروانی نوێ بۆ وەرزی 2021 _ 2022 لە هەمان کاتدا بە باشترین ڕاهێنەری ساڵیش دیاریکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button