Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریگیلیۆن نزیکە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا-یانەی سیڤیلیا هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ ریگیلۆنی یاریزانی تۆتنهام.

ناوبراو لە پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەردا نیە و لە گەشتی ئامادەکاری ئەو یانەیەش بۆ وەرزی نوێ دوورخرایەوە. بەگوێرەی سکای سپۆرت سیڤیلیا ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکات و لە گفتوگۆدان لەگەڵ سپێرز تاوەکو لە ماوەیەکی کەم گواستنەوەکە بەکۆتا بهێنن.

سێرجی دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدەو پێشتریش بە خواستن بۆ وەرزێک یاری بۆ سیڤیلیا کردووە.

Back to top button