Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هێرشبەرێکی پریمەرلیگ چووە فینارباهچە

Yariga App

یاریگا-یانەی فینارباهچەی تورکی راگەیاند جۆش کینگی هێرشبەری واتفۆرد پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.

جۆش پێشتر رایگەیاندبوو لە واتفۆرد نامێنێتەوە پاش دابەزینیان لە پریمەرلیگ و ئەمڕۆش فینارباهچە ئاشکرایکرد گرێبەستێکی بۆ دوو وەرز لەگەڵ هێرشبەرە نەرویجییەکە واژۆکردووە.

کینگ وەرزی رابردوو لە ٣٢ یاریدا تەنها پێنج گۆڵی بۆ واتفۆرد تۆمارکرد. پێشتریش یاری بۆ یانەکانی بلاکبێرن، بۆرنماوس و ئێڤەرتۆن ئەنجامداوە، هەروەها لە ٢٠٠٩ تاوەکو ٢٠١٣ یاریزانی مانچێستەریونایتد بوو بەڵام سەرجەم ساتەکانی بە خواستن بەسەربرد و یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام نەدا.

Back to top button