ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یۆڤی سێهەم گرێبەستی نوێی لە کەمتر لە هەفتەیەکدا راگەیاند

یانەی یوڤێنتۆس گواستنەوەی ئەندریە کامبیاسۆی بەرگریکاری باڵی جەنەوای راگەیاند.
گواستنەوەکە لە میانەی ئاڵوگۆڕێکدا بووە و تێیدا کامبیاسۆ پەیوەندی بە یۆڤییەوە دەکات و رادو دراگوسینیش پەیوەندی بە جەنەواوە دەکات بە خواستن لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی، هاوکات یۆڤی ٨.٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە جەنەوا.
وەک لە بەیاننامەی فەرمی یۆڤی دا هاتووە، ئەو ٨.٥ ملیۆن یۆرۆیە لە ماوە دوو ساڵ دەدرێت بە جەنەوا و گرێبەستی یاریزانەکەش بۆ ماوەی پێنج وەرزە.
بەوەش ناوبراو دەبێتە سێهەم یاریزانی نوێی بیانکۆنێری لە هەفتەیەکدا پاش ئەنخل دی ماریا و پاوڵ پۆگبا.