ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
چێڵسی رۆناڵدۆی ناوێت

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەدژی کڕینی رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، چێڵسی بڕیاریداوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنێت بۆ گواستنەوەی ئەفسانە زیندووەکە سەرەڕای بەردەستبوونی و ئارەزووی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندیکردن بە ستامفۆرد بریجەوە.
رۆناڵدۆ سوورە لەسەر جێهێشتنی مانچێستەریونایتد و لە چەند رۆژی رابردوودا هەریەک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان، چێڵسی و بایەرن میونشن باسکراون لە ریزی ئەو یانانەی کە نایانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەهۆی موچە بەرزەکەی و هەڵکشانی تەمەنی.