یاریگا-
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری پێشووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە خولی ئیتاڵیەوە.
گرێبەستەكەی سوارێز لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتایی هات و هەردوولا نەگەشتنە ڕێككەوتن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس سوارێز دوو ئۆفەری لە دوو یانەی ئیتاڵیەوە بۆ هاتووە یەكەمیان لەلایەن میلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دووەمیان لەلایەن مونزاوە كە تازە سەركەوتوون بۆ خولەكە.
پێشتر سوارێز ئۆفەرێكی یانەی فەنەربەخچەی توركی ڕەتكردەوە بە موچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ ، هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە دەیەوێت لە كاڵچیۆ یاری بكات.