ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یەرمۆلینکۆ لە وێستهامەوە بۆ یانەیەکی عەرەبی

یاریگا-ئاندری یەرمۆلینکۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و یانەی وێستهام روودەکاتە عەینی ئیماراتی.
یاریزانە ٣٢ ساڵەکە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهام کۆتایی هات و رێکنەکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی، هەر ئەمڕۆش بێ بەرامبەر روویکردە یانەکەی کەنداو.
ناوبراو لە ٢٠١٨ لە بۆروسیا دۆرتموندەوە روویکردە وێستهام و لەو ماوەیەدا بەشداری ٨٦ یاری کرد و ١٣ گۆڵی تۆمارکرد. هاوکات ناوبراو دووهەم گۆڵکاری مێژوویی ئۆکرانیایە لەدوای ئەندریە شێڤچینکۆ بە ٤٥ گۆڵ لە ١٠٩ یاریدا.