ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ناپۆلی لە مانچستەر بەدوای جێگرەوەی کۆلیبالی دەگەڕێت

یانەی ناپۆلی گفتوگۆ فەرمییەکانی لەگەڵ مانچێستەریونایتد دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئێریک بەیلی.
دوابەدوای هەواڵی رۆیشتنی کۆلیبالی بۆ چێڵسی، ناپۆلی بەدوای جێگرەوەی ئەو بەرگریکارە دەگەڕێت و بەگوێرەی سپۆرتیتالیا، یەکەم ئامانجیان بەیلی یە.
چاوەڕوان دەکرێت یونایتد بە رۆیشتنی بەیلی رازی ببێت لەگەڵ گەیشتنی لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئەجاکس ئەگەر لەسەر نرخی فرۆشتنی رێکبکەون بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر ووردەکاری ئۆفەرەکەی ناپۆلی ئاشکرانەبووە.